فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەیانەوێت ڕێگری لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بكەن
مەسعوود حەیدەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند سبەینێ یەکشەممە 2018/2/11 سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاری بایكۆتی دانیشتنەكەیان داوە، چونكە فراكسیۆنەكانی دیکەش دەیانەوێت بە زۆرینەی دەنگ یاساكە تێپەڕێنن.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: "ئەوان ڕێگر دەبن لە ئەنجامدانی دانیشتنەكە تاكوو لەگەڵ كورد نەگەنە ڕێککەوتن.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە كوردە تا ئێستا هاوپەیمانیی نیشتیمانیی شیعەكان و لایەنە سوننەكان بۆڕ ێكکەوتن لەگەڵ كور لەسەر پرسی بودجە هیچ دەسپێشخەرییەكیان ئەنجام نەداوە دەیانەوێت بە زۆرینە وەكوو یاساكانی دیکە پرسی بودجە و پشكی كورد ئەوەی كە دیارییان كردووە، تێیپەڕێنن.
ڕێکەوتی 2018/2/5 لە دانیشتنەكانی پەرلەمان كە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە كرا کە فراكسیۆنە كوردییەكان ڕێگرییان لە خوێندنەوەی یاساكە كرد و دانیشتنەكەیان پەك خست بەهۆی ئەوەی تا ئێستا داواكارییەكانی كورد لە بودجەی عێراقدا جێبەجێ نەكراوە.
باسنیوز
