هۆزە عەرەبەكان وەڵامی هیومان رایتس وۆچ دەدەنەوە
لەمبارەیەوە حوێت لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (كوردستان24) گوتی "دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئه‌و رێكخراوه به‌رگری له داعش ده‌كات و ئامانجی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێكی مه‌ترسیداره".
حوێت داوای له‌و رێكخراوه كرد ده‌ست له‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی هه‌ڵگرێت كه نرخه‌كه‌ی له هه‌ندێ لایه‌نی ده‌ره‌كی وه‌رده‌گرێت.
گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكان دەپرسێ "چۆن ده‌بێت دامه‌زراوه‌یه‌كی له‌م جۆره به‌رگری له رێكخراوی داعش بكات، كه خۆی ده‌زانێت ئه‌و رێكخراوه چه‌ندین تاوانی دڕندانه‌ی دژ به گه‌ل و ئاینه‌كان كردووه و مرۆڤی كوشتووه و تاوانی رفاندنی ئه‌نجام داوه و خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و جه‌نگێكی مه‌زهه‌بی و تایفی مه‌ترسیداری هه‌ڵگیرساندووه، كه بۆ هه‌زاران ساڵ كاریگه‌رییه‌كانی ناڕه‌وێته‌وه".
هەروەها جه‌ختی كرده‌وه "ئێمه وه‌ك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا، پێشتریش سكاڵامان ئاراسته‌ی دادگا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كردووه، زۆربه‌ی راپۆرته‌كانی ئه‌و رێكخراوه له ڕاستییه‌وه دوورن و پێویسته ده‌ربكرێ و سه‌رجه‌م ئۆفیس و نووسینگه‌كانیشی دابخرێن، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی له‌و رێكخراوه تێبینیمان كردووه ته‌نیا كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوی داعش ده‌كات".
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه "بۆچی هیومان رایتس وۆچ باسی تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا ئێرانییه‌كان ناكات كه به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كردووه و چه‌ندین تاوانیان له دژی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كوردستانیانه ئه‌نجام داوه، بۆیه ئێمه دڵنیاین ئه‌و رێكخراوه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه و به‌رگری لێ ده‌كات و تاوانه‌كانی په‌رده‌پۆش ده‌كات".
له دوا راپۆرتیدا، رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، پێشمه‌رگه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، گوایە له زومار كۆمه‌ڵكوژییه‌كی ده‌رهه‌ق به‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ئه‌نجام داوه، كه له شه‌ڕدا خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردبوو. له وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌شدا، دیندار زێباری سه‌رۆكی لێژنه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌ت كرده‌وه.
باس‌نیوز
