په‌رله‌مانى ئه‌وروپا: نیگه‌رانین له هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین
له دانیشتنى دوێنێى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا، زۆرێك له په‌رله‌مانتاران هۆشداریان دا له باره‌ى به‌رده‌وامى "كرده‌وه نه‌گونجاوه‌كان"ى سوپاى توركیا كه له دژى ناوچه كوردییه‌كان له باكوورى سووریا و عه‌فرین ئه‌نجامیان ده‌دات.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپا ئیدانه‌ى ره‌شبگیرى و ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنى رۆژنامه‌نووس و هاووڵاتیانى ئاسایى توركیایان كرد، به هۆى ده‌ربڕینى بۆچوونى خۆیان له باره‌ى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین.
له بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، زیاتر له 400 كه‌س ته‌نیا له‌به‌ر ئیدانه‌كردنى بۆمبابارانكردن و شه‌ڕى دژ به عه‌فرین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه ده‌ستگیركراوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى، بۆ 21همین رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك هێرشه‌كانى سوپاى توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرین له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌و هۆیه‌وه ده‌یان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانى دیكه پێكراوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
kdp-
