وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌ردانی توركیا دەکەن
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی (کوردستان 24) بڕياره وه‌زیری دره‌وه‌ی ئه‌مریكا و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە سه‌ردانی توركیا بكه‌ن و پرسی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر منبج تاوتوێ بكه‌ن.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام توركيا داوا ده‌كات، ئه‌مريكا هێزه‌كانى له منبج بكێشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستى كراوه بێت له بۆمبابارانكردنى ناوچه‌كه.
ئەمریکا و تورکیا کە هەردوویان ئەندامی ناتۆن، بەڵام لە پرسی سووریادا ئێستا هەردوولا لەدژی یەک دەجووڵنەوە و ئەمریکا پاڵپشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەگە دەکات و دژی هێرشی سوپای تورکیایە بۆ سەر عەفرین و تورکیاش لایەنگری سوپای ئازادی سووریایە کە ئێستا بە یارمەتیی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر عەفرین.
باسنيوز
