فڕۆكه جەنگییەکانی توركيا ناو شارى عه‌فرين بۆردومان ده‌كه‌ن
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا هێرشى ئه‌مڕۆى فڕۆكه‌کانی توركيا دواى ئه‌وه دێت، ماوه‌ى پێنج رۆژه توركيا فڕۆكه‌ى بۆ بۆردومانى شاره‌كه به‌كار نه‌هێناوه. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى رووسى له ئاسمانى ئيدلب تێك شكا.
ئاژانسى (ئه‌نەدۆڵ)ى توركيا بڵاوي كرده‌وه، هێرشى فڕۆكه‌كان له دواى نيوه‌شه‌وى رابردووه‌وه ده‌ستيان پێكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، بۆ 21ه‌مين رۆژی هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان بە فڕۆکە ناو ئەو شارەی بۆردومان کردووە و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ست داوە و سه‌دانى ديكه‌ش بریندار بوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستي پێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
