ھەولێر.. کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

 ھەولێر.. کەسێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ئاماژە بە دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزی دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/2/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزیکردم لە گەڕەکی تەعجیل، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە، توانیوانە لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

پۆلیسی ھەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی ناوەڕاست، دۆسیەی ڕووداوەکەی کردەوەو لە ماوەیەکی کەم توانی تۆمەتبار بە ناوی (پ. ع. ع) تەمەن (٣٤) ساڵ، دەستگیر بکات، پارە، مۆبایل و دوو دەمانچە لە جۆری کڵۆک و دەمانچەیەک لە جۆری ولتر دزی بوو.
ئەوەش روون کراوەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە، دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س).









باسنيوز
Top