لە سلێمانی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە سێ ھاووڵاتی بوونە قوربانی

 لە سلێمانی بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە سێ ھاووڵاتی بوونە قوربانی
گوتەبێژی پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، کە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی - بازیان، سێ ھاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی شارۆچکە و شارەدێیەکانی سلێمانی ڕايگەیاند: "ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی سلێمانی - بازیان ڕووی دا، لە ڕووداوەکەدا ھەردوو ھاووڵاتی بە ناوەکانی (د، ر، ن) کە لەدایکبووی ساڵی 1997 و پیشە کاسب بووە، دانیشتووی بازیان بووە، ھەروەھا ھاووڵاتی (ی، ی، م) کە لەدایکبووی ساڵی 1998 و پیشە کاسب بووە و دانیشتووی بازیان بووە، گیانیان لەدەست داوە، ھاووڵاتییەکیش کە ناوی (م، ب،ع) لەدایکبووی ساڵی 1998 و پیشە کاسب و دانیشتووی بازیان بووە، لەڕووداوەکەدا بریندار بووە".

باسی لەوەش کرد، کە بنکەی پۆلیسی بازیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە و بریندارەکەش ڕەوانەی نەخوشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی دە کەن و پەڕاوی لێکولینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێک خراوە.









باسنيوز
Top