ئاماری قوربانییانی 19مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە

 ئاماری قوربانییانی 19مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە
سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئاماری قوربانییانی 19مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە







بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، بەهۆی تۆپبارانی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەوارەکانی عەفرین، زیانێکی زۆر بەر خانووی هاووڵاتییانی سنوورەکە گەیشتووە.





سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها رایگەیاندووە، سوپای تورکیا بە پێنج مووشەک سەنتەری پاڵاوتنی ئاوی عەفرینی کردووەتە ئامانج و بووەتە هۆی لەکارکەوتنی پاڵاوگەکە.



هەروەک سەنتەرەکە بڵاوی کردووەتەوە، 18 مووشەکی دیکەی سوپای تورکیا لە گوندەکانی جەما، شەرا و دەوروبەری شارۆچکەی مەیدانکێ کەوتوونەتە خوارەوە.



هەروەها لە شارەدێی بلبلە شەڕی نیوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای تورکیا بەردەوامە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی شەش شەڕڤانی یەپەگە و برینداربوونی شەڕڤانێکی دیکە، کە دوایتر بە دیلی کەوتە دەست گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا.



لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.



باسنیوز
Top