پارته كوردستانییه‌كان ڕێككه‌وتوون كه له هه‌ندێك ناوچه به یه‌ك لیست به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌مووان هاوده‌نگ بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی دووباره پێداچوونه‌وه له دروستكردنی لیستی قه‌واره سیاسییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك بكرێت.
رێباز بێركۆتی، سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان كه له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، حزبه‌كان هاوده‌نگ بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی دووباره پێداچوونه‌وه له دروستكردنی لیستی قه‌واره سیاسییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك بكرێت".
ڕوونشیكرده‌وه، كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 8/2/2018 مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كان هه‌ر له باره‌گای حزبی زه‌حه‌تكێشان كۆده‌بنه‌وه، بۆ رێككه‌وتن له سه‌ر لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش تاوتوێی بابه‌تی یاسایی و هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه متمانه له نێوان لایه‌نه‌كان دروست بێته‌وه".
بێركۆتی ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ چۆنیه‌تی به‌شداریكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووییان له‌سه‌ر شانه و ڕه‌نگه له هه‌ندێك بابه‌تدا رێكنه‌كه‌ون به‌ڵام سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌نگی كورد نه‌فه‌وتێت و رێككه‌وتوین كه به یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ین و ته‌نیا لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی ماوه".
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2/2018، كۆبوونەوەیەك لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە شاری هەولێر بە بەشداریی سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان ئەنجام درا و سبه‌یش له هه‌مان شوێن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی باڵای لایه‌نه سیاسییه‌كان ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه كورد بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكات.
bas news-
