باڵوێزی بەریتانیا: دەستبەكار دەبین بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان

باڵوێزی بەریتانیا: دەستبەكار دەبین بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە جۆن ویڵكس باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند دەستبەكار دەبن بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و لێكتری نزیكردنەوەی هەولێر و بەغدا بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكیەكانی نێوانیان.


ویلكس لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عەقیل ترێحی پارێزگاری كەربەلا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا ئاماژەی بەوەدا وڵاتەكەی پشتیوانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەبێت و هاندەرێكی گەورەی بەهێزكردنی دیموكراسەتن لە ناوچەكە.


لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقیشەوە، باڵوێزی بەریتانیا دووپاتی كردەوە ئەوان لەلایەن خۆیانەوە دەستبەكار دەبن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەردوولا، بە مەبەستی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و راستكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی.



جێی باسە سەرباری جێبەجێكردنی تەواوی مەرجەكانی حكوومەتی فیدراڵی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە و گوشاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، عەبادی سەرۆك وەزیران بەردەوامە لە سیاسەتی دژایەتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و تا ئێستە هیچ هەنگاوێكی كردەیی نەناوە.
bas news-
Top