سوپای توركیا: لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین 999 كەسمان چەك كردووە
سوپاكە رایدەگەیەنێ ژماره‌ی ئهوانەی له ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی عەفرینەوە كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا ئێستە ناچالاك كراون، گه‌یشتووه‌ته 999.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاماژه‌ی داوە كه ئه‌مڕۆ 29 چه‌كداری كه‌جه‌كه و یه‌په‌گه، لەگەڵ چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناچالاك كراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون وه‌ك ئه‌وه‌ی پلانی بۆ دانراوه درێژه‌ی هه‌یه.
لە 20ی كانوونی دووەمەوە سوپای توركیا و چەكدارە توركمان و عەرەبەكانی میلیشیای جەیشی حوری سووریا، كە لەژێر فەرمانی ئەنقەرە دەجوڵێنەوە، بەهاوبەشی هێرشێكی فرەوانیان بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە.
bas news-
