پەرلەمان، حکوومەت و كۆمیسیۆن، هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی دەخەنە بەر باسەوە
شاندێکی باڵای حکوومەت بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە پەرلەمان و لەگەڵ پەرلەمان و کۆمیسیۆندا لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان گفتوگۆ دەکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان و و سکرتێری پەرلەمان، هەروەها سەرۆکفراکسیۆنەکان و سەرۆکی کۆمسیۆن و کۆمسیاران بەشدارن و، تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن و پاكکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت، چاوەڕوان دەکرێ وادەی هەڵبژاردنیش دیاری بکرێت.
کۆتایی ساڵی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمان کرد و داوای کرد لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردنەکان بەڕێوە بچن.
kdp-
