نێچیرڤان بارزانی: بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش وه‌ربگیرێت
له‌پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی دانیشتنه‌كه‌یان قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و گوتی، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دیاری نه‌كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت بۆچوونی لایه‌نه سیاسییه‌كانیش وه‌ربگیرێت".
هه‌روه‌ها گووتی، "كۆمیسیۆن كار و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی خستووه‌ته روو زیاتر كۆبوونه‌وكه راوێژكاری بووه".
هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ست به ناردنی پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه گوتی، "حكوومه‌تی عێراق هیچ پاره‌یه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌ناردووه و ته‌نیا بانكی ناوه‌ندی پاره‌ی بۆ لقی خۆی له هه‌رێمی كوردستا ناردووه".
kdp-
