دەزگای بارزانی هاوكاریی ٤٩٩ خێزانی ئاوارەی كرد.. ٩٥ قوتابییش پێداویستیی خوێندنیان وەرگرت
تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراقی لە كەمپی دیبەگە یەك، پێداویستیی خۆراكی و تەندرووستییان پێشكەش بە ٤٩٩ خێزانی ئاوارە كرد و، ئەم هاوكاریانەیش بۆ ئاوارەكان بەردەوام دەبن.
كەمپەكانی دیبەگە یەك، دەكەونە سنووری پارێزگای هەولێر لە شارەدێی دیبەگە هەڵكەوتوون و تایبەتن بە ئاوارە عێراقییەكان، كە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكان لە پارێزگای نەینەواوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
لە لایەكی دیكەوە،دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاكییەكدا لە سێكتەری پەروەردەدا، جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشكەشی ٩٥ قوتابی لە قۆناغەكانی یەك هەتا شەشی بنەڕەتی كرد. سەرجەم ئەو قوتابیانە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە ناچار بوون هاوشانی خێزانەكانیان ماڵ و ژیانی خۆیان لە خورماتوو و كەركووك بەجێ بهێڵن و روو لە كەمپی بەرزنجەی سنووری شارۆچكەی سەیدسادق بكەن و، ئێستایش لە قوتابخانە نوێكانیاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.
kdp-
