سوپای تورکیا سنووری دوو شارەدێی سەر بە عەفرینی بۆردومان کرد

 سوپای تورکیا سنووری دوو شارەدێی سەر بە عەفرینی بۆردومان کرد
سوپای تورکیا بۆردومانی سنووری دوو شارەدێی سەر بەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کرد.

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویان کردەوە کە سوپای تورکیا بۆردومانی وێستگەیەکی پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەیان لە گوندی مەتینای سەر بە شارەدێی شەرا کردووە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سوپای تورکیا بۆردومانی سنووری گوندەکانی شارەدێی جەندرسییەی سەر بە عەفرینیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانی ئەو بۆردومانانە نەزانراون.

لە رۆژی دەستپێکردنی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین 148 ھاووڵاتیی سڤیل گیانیان لە دەست داوە و 365ی دیکەش برینداربوون.

رۆژی شەممە 20/1/2018، سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)، ھێرشی کردە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان و ھەتا ئیستا سەدان ھاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی.











باسنيوز
Top