یابان کورسیی خوێندنی باڵا بۆ قوتابییانی کوردستان دیاری دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوو کورسییەکە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە لە بواری (Infrastructure Management Program).
مەرج و تێبینییەکان:
مەرجەکان:
1. پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر بێت لە دەزگا و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم (2) ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەى.
3. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت. ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
4. دەبێت تەمەنی لە ٤٥ ساڵ زیاتر نەبێت.
5. خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە (TOEFL) بێت.
6. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
7. کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزرا بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
8. کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتى ژاپۆن پشتگیری دارایی دەکرێت، وەک ئەوەی کە لە وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە دەستنیشان کراوە.
9. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠١٨)یە.
تێبینیەکان:
· بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە بکەن (www.urban.ynu.ac.jp).
· تکایە فۆرمی تایبەت بەم سکۆلەرشیپە لەگەڵ تەواوی دۆکیومێنتی پێوسیت بۆ وەزارەتەکەمان/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان تا ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠١٨) ڕەوانە بکەن، کە بریتین لە:
1. فۆرمی سکۆلەرشیپ لەگەڵ تەواوی ئەو داواکاریانەی کە لە وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە هاتوە.
2. لارینەبونی شوێنی کارکردنی پێشکەش کار.
3. پوختەی ڕاژەی پێشکەش کار کە تیایدا بە رونی ماوەی خزمەتی کرداری لە دوای دواین بڕوانامە دیاری کرابێت.
4. بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە زمانی ئینگلیزی.
5. توانستی زمانی ئینگلیزی ( تۆیفل و ئایلتس)
6. وێنەیەک لە پاسپۆرت.
باسنيوز
