پنتاگۆن: یەک سەربازیش لە عێراق ناکێشینەوە

پنتاگۆن: یەک سەربازیش لە عێراق ناکێشینەوە
(ئێریك باهۆن) گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بە (الحورە)ی ڕاگەیاند، کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرنامەی ئەواندا نییە و نیازیان نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەنانەت یەک سەربازیش لە عێراق پاشەکشە پێبکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئەوەشی ڕاگەیاند، کە ئەو هێزەی لە عێراق كێشراوەتەوە بە ڕێككەوتن بووە لەگەڵ بەغدا، چونكە ئەو هێزە ئەركی مەشق و راهێنان بووە و ئێستایش هێزەكە دەبرێنە ئەفغانستان.

لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق هات، کە تیایدا (سەعد حەدیسی) گوتەبێژی حكوومەتی عێراق بۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس ڕایگەیاندبوو، بەهۆی كۆتاییهاتنی شەڕی داعش، ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە ناو عێراق دەكێشێتەوە.
kdp-
Top