مامۆستایانی ناڕازی داوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارە کوردەکان دەکەن
مامۆستایانی ناڕازی بە چەندن چالاکیی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی خۆیان لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق دەردەبڕی، ھەروەھا داوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی کوردیان لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
سروشت ھاواری، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ڕایگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی داوا دەکەن پەرلەمانتارە کوردەکەن ببنە پردێکی پەیوەندی لە نێوان حکوومەتی بەغدا و مامۆستایانی ناڕازی بۆ ئەوەی کێشەی مامۆستایانی ناڕازی چارەسەر بکرێت".
ئەو مامۆستایە گوتیشی: "داواکارین ڕێگری لە چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان نەکرێت، چونکە حزب و حکوومەت ڕێگری لە جێبەجێکردنی خواستەکانی مامۆستایانی ناڕازی دەکەن، بێگومان پەرلەمانتارە کوردەکانیش ڕێگری لە چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستەیانی ناڕازی دەکەن، بۆیە ئێمە ئەگەر بزانین کێشەکانمان چارەسەر ناکربت، بێگومان لە ھەڵوێستەکانی خۆمان بەردەوام دەبین".
لەلایەکی دیکەوە ھێمن محەمەد، مامۆستای ناڕازی، ڕایگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی فشارەکانی خۆیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار چڕتر دەکەنەوە، بۆ ئەوەی خواست و داواکارییەکانمان جێبەجێ بکرێن، بێگومان ئێمە کاتێک خۆپیشاندانەکانی خۆمان ھێناوەتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەبەستمان ئەوەیە کە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئاگادار بکەینەوە، کە ساڵی ڕابردوو بەڵێنی باق و بریقتان پێداین بۆ ئەوەی داواکارییەکانمان جێبەجێ بکەن، بەڵام دیارە پەرلەمانتارە کوردەکان ھاوشێوەی دەسەڵات خۆیان لە داواکاریکەکانی ئێمە دەدزنەوە".
هێمن محەمەد، ئاماژەی ەبوەش کرد: "پێشتر ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە کێشەی مامۆستایان چارەسەر بکەن، بەڵام دیارە ئەوانیش تەنھا مووچە زەبەلاحەکەی خۆیان بەلاوە گرنگە، نەوەکوو جێبەجێکردنی خواستەکانی مامۆستایانی ناڕازی."
ئەو مامۆستا ناڕزاییە ئاماژەی بەوەش دا: "ھەموو ھەوڵەکانی خۆمان دەخەینە گەڕ تا ئەوکاتەی کێشەکانمان چارەسەر دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارە کوردەکان دەکەین، چونکە قبووڵی ناکەین، پەرلەمانتاران یاری بە ئەقڵی مامۆستایانی ناڕازی بکەن".
باسنیوز
