ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

 ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە


ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی كۆ ببێتەوە.



شوان ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 6/2/2018، پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پڕۆژە یاسای زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی دەوڵەت دەكرێت".



ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی: "هاوكات تاوتوێی پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، كە پێشتریش لەسەر ئەم تەوەرە گفتوگۆ كراوە و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ درێژەپێدەری گفتوگۆكانی پێشوو دەبێت".



بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 2018/2/7 سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.





باسنیوز
Top