مه‌سروور بارزانی: کەرکووک داگیر کراوە، پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌

مه‌سروور بارزانی: کەرکووک داگیر کراوە، پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسی ده‌زگاكه‌دا، بە میدیاكارانی رایگه‌یاند "كه‌ركووك شارێكی داگیر كراوه ‌و پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌."

مه‌سروور بارزانی له‌ كۆنفرانسه‌ ڕۆژنامەوانییەکەدا ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین."
هاوکات لە وەڵامی ئەوەدا کە ئایا پارتی بە نیازی هاوپەیمانێتییە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، بەتایبەت لەگەڵ دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، مەسروور بارزانی گوتی: "هێشتا نازانم.. هەموو بژاردەکانمان کراوەن، ئێمە بایەخ بە ئەجێندای داهاتوو دەدەین، کە کێ لەگەڵمان دێتە پێشەوە بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە".

مەسروور بارزانی سەبارەت بە رەوشی کەرکووک و دابەشکردنی پۆستەکان بە رێژەی 32% لەنێوان پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و تورکمان ڕایگەیاند: "ئێمە بەوە رازی نین، بەنیسبەت ئێمەوە کەرکووک شارێکی داگیرکراوە و تاوەکو دۆخی شارەکە ئاسایی نەکرێتەوە، دان بە هیچ سیستەم و میکانیزمێکدا نانێین، کە بۆ بەڕێوەبردنی پێشنیاز بکرێت".
kdp-
Top