په‌رله‌مانتارانی كورد شكستیان به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هێنا
سیروان سیرینی په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی سیڵفی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نووسراوی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018ی به‌ده‌سته و له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق گرتوویه‌تی .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده نووسیویه‌تی" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌بادی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی ڕێز له داواكارییه‌كانی كورد ناگرن ڕێگه‌مان نه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 بخوێندرێته‌وه و چوومه به‌رده‌م لیژنه‌ی دارایی و پڕۆژه یاساكه‌م لێسه‌ندن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێیان لێنه‌گیراوه وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كورد شكستیان به دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق هێناوه و به‌ناچاری كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه.
باسنيوز
