حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێننامە لە بەشێک لە فەرمانبەران وەردەگرێت

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێننامە لە بەشێک لە فەرمانبەران وەردەگرێت
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێننامە لە بەشێک لە فەرمانبەرانی وەردەگرێت و هۆشداریی دەدات.

بەپێی نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داواکردنی مافی پەنابەری لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەی حکوومەت پشتگیرییان دەکات بۆ چوونە دەرەوە، ”کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان و راستگۆیی دامودەزگاکانی دروست دەکات“.

هەروەک لە نووسراوەکەدا، کە ئاراستەی گشت وەزارەتەکان کراوە، دەبێ فەرمانبەرەکە بەڵێننامەی پشتڕاستکراو لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بباتە فەرمانگە و وەزارەتەکەی خۆی.

لە بەڵێننامەکەدا، دەبێ فەرمانبەر بەڵێنی ئەوە بدات، کە دوای تەواوکردنی کارەکەی و پێش تەواوبوونی ماوەی ڤیزاکەی، بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.










باسنيوز
Top