ئیدارەی عەفرین داوای بێ لایەنی لە رووسیا دەكات
ئیدارەی عه‌فرين لە بەیاننامەیەكدا رەخنەی لە مۆسكۆ گرتووە لەوەی پشتیوانی لەشكركێشی توركیا دەكات و بەرپرسیارە لەو قەسابخانەیەی ئەنقەرە لە عەفرین دەینێتەوە.
لە بەیاننامەكەی ئیدارەی خۆجێی عەفرین كە یەپەگە سەركردایەتی دەكات، هاتووە "دواى تێپه‌ڕينى 15 رۆژ به‌سه‌ر په‌لامارى توركيا به هاوكاریى رووسيا، كە مرۆڤ و ژینگەی ناوچه‌كه‌ى پێكەوە كردووەتە ئامانج، سه‌دان هاووڵاتى سڤیلی شه‌هيد و بريندار كردووە، بەرگری گەریلاكان بەردەوامە".
عەفرین داوای لە هێزە ئازادیخوازەكانی ناوەخۆی سووریا و ناوچەكە و جیهان كردووه به‌ره‌نگارى لەشكركێشی توركيا ببنه‌وه و پشتيوانى له بەرگریی عه‌فرين بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی له حكوومەتی مۆسكۆ كردووە چیتر پشتيوانى له هێرشه‌كانى تیرۆری توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين نەكات و نه‌بێته هاوبه‌شى ئه‌و تاوان و كۆمه‌ڵكوژيانه‌ى توركیا ده‌رهه‌ق به خەڵكی سیڤیلی عه‌فرين ئه‌نجامیان ده‌دات.
باسنيوز
