وەزیری تەندروستی: رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکە کەمە
د.رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 4/2/2018، ۆ بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: "خۆشبەختانە ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھەرێمانەی جیھان، کە رێژەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیھان تێیدا کەمە".
وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ساڵی رابردوودا 4 ھەزار 808 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بە بەراورد بە ساڵی 2016 رێژەی توشبووان بە شێرپەنجە کەمی کردووە.
bas news-
