وەزیری تەندروستی: رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکە کەمە

وەزیری تەندروستی: رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە ناوچەکانی دیکە کەمە
وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە کوردستان، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە کەمە.



د.رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 4/2/2018، ۆ بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: "خۆشبەختانە ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھەرێمانەی جیھان، کە رێژەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیھان تێیدا کەمە".



وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ساڵی رابردوودا 4 ھەزار 808 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بە بەراورد بە ساڵی 2016 رێژەی توشبووان بە شێرپەنجە کەمی کردووە.
bas news-
Top