په‌رله‌مانى كوردستان به بڕیار فلته‌رى پێگه سێكسییه‌كانى ئینته‌رنێت ده‌كات
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، پرۆژه بڕیارێك بۆ فلتهركردنى پێگه سێكسییه‌كانى ئینته‌رنێت، ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
حه‌یات مه‌جید په‌رخى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى واژۆى له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه كردووه، ڕاگه‌یاند: "پرۆژه بڕیاره‌كه له هه‌فته‌ى ڕابردوودا واژۆى په‌رله‌مانتارانى بۆ كۆ كراوه‌ته‌وه و 18 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر كردووه".
ڕوونیكرده‌وه، كه پرۆژه بڕیاره‌كه له 8 ماده پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ هۆكارى ده‌رچووانى پرۆژه بڕیاره‌كه.
هه‌روه‌ها، گوتیشی "له‌هه‌موو وڵاتاندا یاساى هاوشێوه هه‌یه و بۆ هه‌رێمیش یاسایه‌كى گونجاوه، چونكه ناكرێت تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌هه‌موو ته‌مه‌نێك بتوانن به‌ئاسانى بڕۆنه ناو هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆرجار كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه: "ده‌ركردنى یاساكه به‌گرنگ ده‌زانن بۆ پاراستنى ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تى و داب و نه‌ریتى كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى لاوان له لادان و نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
bas news-
