ئەكتەرێكی ناوداری توركیا دژی ئۆپەراسیۆنی عەفرین هاتەدەنگ
مه‌تین ئاكپنار ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیا له بواری كۆمیدیا، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (پۆسته)ی توركی، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه ده‌ڵێ نه‌خێر بۆ ئه‌و شه‌ڕه.
مه‌تین ده‌ڵێ "یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌ڵێم نه‌خێر، چونكه له‌و بڕوایه‌دام له شه‌ڕدا براوه و دۆڕاو نییه. هه‌روه‌ها پێویسته توركیا له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه زۆر به سه‌رنجه‌وه مامه‌ڵه بكات".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، مه‌تین بڕوای به ئازادی بیر و را هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه ده‌ریده‌بڕێ، ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه زیندانه‌وه، ئه‌و به ته‌مه‌نی 77 ساڵییه‌وه ئاماده‌یه بچێته زیندان.
مه‌تین ئاكپنار، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیا له بواری كۆمیدیا، خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆریشه له‌م وڵاتە.
باسنيوز
