توركیا: لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین هیچ وڵاتێك یارمەتی نەداوین
مه‌ولود چاوشئۆغلو له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (جه‌زیره)ی ئینگلیزی، ئاشكرای ده‌كات كه توركیا چاوی له خاكی هیچ وڵاتێك نییه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌فرین له ده‌ستی یه‌په‌گه‌دایه و یه‌په‌گه‌ش به لای توركیاوه تیرۆریسته، بۆیه مافی خۆیانه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها پێیوایه، توركیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی نێوده‌وڵه‌تی پێشێل نه‌كردووه، ته‌نیا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی خۆی له تیرۆر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئێستە ئه‌مریكا و توركیا له رووی پاراستنی ئاساییشه‌وه هاوپه‌یمان نین، چونكه ئه‌مریكا به ئاشكرا هاوكاری سه‌ربازی یه‌په‌گه ده‌كات و هه‌روه‌ها پشتگیرییه‌كی باشی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه و ئه‌و دوو لایه‌نه‌ش به لای توركیاوه تیرۆریستن.
هەروەها نه‌یشارده‌وه، كه تاوه‌كو ئێستە هیچ وڵاتێكی ئه‌ورووپی پشتگیری نەكردوون له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین.
bas news-
