نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ری بێ كار له عێراق هه‌ن
ڕاوێژكارێكی ئابووریی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند كه له عێراق ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بێ كارن، گه‌یشتووەته نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر.
مزه‌فه‌ر محه‌مه‌د ڕاوێژكاری ئابووریی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد ئێستە لە بودجه‌ی عێراقدا، 77%ی بودجەكە بۆ به‌كارخه‌ر (ته‌شغیلی) ده‌ڕوات و 23%ش بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ده‌ڕوات.
ئه‌و ڕاوێژكاره رایگه‌یاندووه كه ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له عێراقدا گه‌یشتووەته چوار ملیۆن و نیو، كه له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا نیو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر به‌بێ كاری له ماڵی خۆیان دانیشتوون.
بەگوتەی مزه‌فه‌ر محه‌مه‌د، هۆكاری ئه‌و ژماره زۆرەی فه‌رمانبه‌ران، بۆ لاوازی كەرتی تایبەت دەگەڕێتەوە، كە نەیتوانیوە فەرمانبەر بخاتە كارەوە، هەروەها به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی كۆمپانیاكانه‌وه له ساڵی 2003وە تاوه‌كو ئێستە، خه‌رجی ئه‌و مووچانه هه‌موو له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقه.
bas news-
