له دوو ڕووداودا.. ئۆتۆمبیلێك سووتا و ده‌یان سه‌ر ئاژه‌ڵیش له‌ناو چوون
عه‌مید (شۆرش كاكه)، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه ڕاگه‌یاند: "ڕوودواى یه‌كه‌م له سنوورى شاره‌دێى ئاشتى بووه كه ئۆتۆمبیلێكى جۆرى فۆردى هێزى پێشمه‌رگه ئاگرى تێبه‌ربووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، پێشمه‌رگه‌كان سه‌لامه‌ت بوون".
هاوكات له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر خۆى كردووه به‌ناو ڕانه مه‌ڕى هاووڵاتیه‌كدا، به‌گوته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی كۆیه، له‌ئه‌نجامدا شوانى مه‌ڕه‌كان به‌سه‌ختی بریندار بووه و نزیكه‌ى 30 سه‌ر مه‌ڕیش بوونه ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌وه.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه بۆ هه‌ردوو ڕوداوه‌كه، پۆلیس ڕێكارى یاسایى گرتوه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌ست پێكردووه.
bas news-
