به‌ریتانیا هه‌مان پلانی كه‌ركووك بەسەر عه‌فرینیشدا جێبه‌جێ ده‌كات
دوای هاتنی حه‌شدی شه‌عبی به هاوكاری گرووپێكی ناو یه‌كێتی و هێزێكی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناو كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هێرشی توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینیش ده‌ستیپێكرد. چاودێرانی سیاسی پێیان وایه شه‌ڕی عه‌فرینیش هه‌مان پلانی به‌ریتانیا و ئێرانه كە بۆ رێگریكردن له دامه‌زراندنی ده‌وڵەتی كوردی لە باشوور جێبەجێیان كرد.
ئومێد ئیسماعیل چاودێری سیاسی و شاره‌زا له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی به ( راگه‌یاند هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركووك و دواتریش له‌شكركێشیی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، پلانی به‌ریتانیا و ئێرانه به هه‌ماهه‌نگی رووسیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئیقلیمی بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رنه‌گرتنی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له ناوچه‌كه.
ئیسماعیل گوتی به‌ریتانیا بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی له عێراق و سووریا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران و لێكتری تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ رووسیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئیقلیمی، له دژی پرۆژه‌ی به ده‌وڵه‌تبوونی كوردستانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك گروپه چه‌كداره‌كان له دژی كورد به‌كار ده‌هێنن.
چاو‌دێر سیاسییەكە راشیگه‌یاند كه به درێژایی مێژوو به‌ریتانیا هه‌وڵی بۆ سڕینه‌وه‌ی كوردستان داوه به شێوه‌یه‌ك كه بهرژەوهندییهكانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بپارێزێت.
bas news-
