حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌ی هێزه‌كانی له كه‌ركووك زیاد كردووە
ئەمڕۆ شەممە حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌بد ئه‌میر ره‌شید جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له شاری كه‌ركووك كۆبوونه‌وه، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند رۆژێك حەشد ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی لەنێو شارەكەدا زیاتر كردووە.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئەمڕۆی حه‌شدی شه‌عبی، لەگەڵ هێزه عێراقییه‌كان له شاری كه‌ركووك كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان له ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه و زیادكردنی ژمارەی چەكدارەكان كردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند له ماوه‌ی 3 رۆژی رابردوودا، حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌ی چه‌كدارانی له ناو شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی خورماتوو و دوبز بۆ دوو هێنده زیاد كردووه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له نێو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه به هاتنی هێزی زیاتری حه‌شدی شه‌عبی، بارودۆخی ناوچه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو شله‌ژاوه و هاووڵاتیانیش تووشی لێپێچینه‌وه و پشكنین ده‌بنه‌وه .
bas news-
