ئەردۆگان: پەیەدە نوێنەرایەتی برایانی کورد ناکات

ئەردۆگان: پەیەدە نوێنەرایەتی برایانی کورد ناکات



ئەمڕۆ شەممە رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا رایگەیاند ئەوانەی لەلایەن ئەمریکاوە پڕچەک کراون، پەکەکە و یەپەگە و پەیەدە تیرۆریستن، بە ئەنقەست دەڵێن کورد و شتی واین، ئەوانە نوێنەرایەتی برایانی کورد ناکەن.


ئه‌ردۆگان سەبارەت بە ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و ئەو رەخنانەی لەم ئۆپەراسیۆنە دەگیرێ رایگەیاند "ئه‌ی داماوه‌كانی ناو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن، ئێمه‌ كه‌وتووینه‌ته‌ رێ و تا پاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان".

ئەمڕۆ سەرکۆماری تورکیا بەشداری لە شەشەمین کۆنگرەی لقی پارێزگای باتمانی پارتەکەی لە باكووری كوردستان کرد و رایگەیاند کە لە هەڵبژاردنی مانگی ئادار و تشرینی دووهەمی ساڵی 2019 باتمانییەکان مێژوو دەنووسنەوە.


هەروەها ئاماژەی بە میلیشیاكانی سوپای سووریای ئازاد كرد و رایگەیاند "ئەوان دەڵین دۆستی عوسمانی و تورکن. ئەو پەرلەمانتارە بێ ئەدەبانەی جەهەپەش سوکایەتی بە ئەوان دەکەن، بە داخەوە رایدەگەیەنن کە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستیەکان کار دەکەن، ئێستە سوپای سووریای ئازاد هاوشانی سەربازانم لە جەنگن و بە قۆڵی ئەوانەوە ئاڵای تورک هەیە، بە قۆڵی چەکدارانی پەیەدەشەوە ئاڵای ئەمریکا هەیە".

bas news-
Top