نووری حەمەعەلی: كهی ھێزەکانی عێراق چوونهوه ئەودیو حەمرین، دهچینهوه كهركووك
نووری حەمەعەلی كه ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانه، دهڵێ، تا ئێستا بە فەرمیی ھیچ پلانێک بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکان نییە. ئهو پێیوایه، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان لەنێو شاری کەرکووک ناچنە دەرەوە، كه نهچنە دەرەوەش و هاوكات پێشمهرگهش بچێتهوه نێو کەرکووک، ئەوا ئهم كاره لەم قۆناغەدا زەحمەتە بکرێت.
نووری حەمەعەلی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتیشی ''تەنھا چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا گوشار بخاتە سەر بەغدا تا رەوشی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و سنوورێک دابنرێت، ئێمەش وەک پارتی ناگەڕێینەوە کەرکووک بەبێ رێکكەوتن، ئاخر گەڕانەوە بەبێ ئاڵای کوردستان و ھێز، شەرعیەتدانە بە داگیرکاری و تەسلیمبوونە.''
دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و داگیرکاری بە چەندین شێوە و پیلانی داڕێژراو، کار بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکووک دەکرێت و، جگە لە ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی لە ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان، پڕۆسەی بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەکانیش دەستی پێکردووە.''
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، كه خەڵک لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییە داگیرکراوەکان زۆر بێزارن بە دەست ئەو رەوشەوە، ''راستە برادەرانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەرەتا دەیانگوت رەوشی کەرکووک ئارامە و با خەڵک بگەێێنەوە و، ئهوه تەنھا پارتییه كه نایەوێت بگەڕێتەوە، بهڵام دواتر ھەر ئەو مەکتەب سیاسی و بەرپرسانەی یەکێتین كه دهڵێن، رەوشی کەرکووک خراپە و پڕۆسەی بەرەعەبکردن و راگواستن دەستی پێکردووە.''
ئهو به ههڵوێستێكی كوردانه و نهتهوهییانهی باشی دهزانێ كه پارتی ئاماده نییه له وا دۆخێكدا بارەگای خۆی لە کەرکووک بكاتهوه و بایکۆتی پڕۆسەی ھەڵبژاردنیشی کردووه لەو سنوورە، جهخت دهكاتهوه ''ئەم ھەنگاوەی پارتیمان باشترین خزمەتە بۆ گەلەکەمان، چونکە پارتی ئامادە نییە بگەڕێتەوە کەرکووک بارەگا بکاتەوە بەبێ ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە بەبێ چەک بگەڕێتهوه نێو شار. جا ھەرکاتێک چەکدارێکی حەشد بییەوێت کۆیان بکاتەوە و ئیهانهیان بكات؛ ههڵبهته بە مەرجێک پارتی بەبێ ھێز دەچێتەوە کەرکووک، ھێزەکانی عێراقیش بچنەوە ئەودیو چیای حەمرین و، ھیچ لایەنێک ھێزی چەکداری نەبێ لە کەرکووک.''
حەفتەی رابردوو عەمید لوئەی جەواد فەرماندە لە پۆلیسی ئیتیحادی راگەیاند، ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەنێو کەرکووک کشاونەتەوە و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی ئیتیحادی سپێردراوە، نووری حەمەعەلی سهرباری ئهوهی كه بڕوا به وا قسه و لێدوانێك ناكات، دەشڵێ ''لەوە دەچێت جلەکانیان بگۆڕن، بەڵام ھەمان میلیشیاتی حەشدن لەنێو کەرکووک. ئەوەی دەگوترێ حەشد کشاوەتەوە لەنێو کەرکووک دوورە لە راستییەوە.''
ئهو دهپرێست، ''پۆلیسی ئیتیحادی کێیە حەشد کێیە؟، ڕاستییهكهی ئهوهیه كه بەبێ کورد دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بەڕێوە ناچێت.''
kdp-
