ئه‌مڕۆ 83 چەكداری داعش له ئیسته‌نبۆڵ ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ ئاسایشی ئیسته‌نبۆڵ، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر 10 ناوچه‌ی ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام دا و 83 كه‌سیان ده‌ستگیر كرد، كه 77یان بێگانه بوونه و به نهێنی كاریان بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش كردووه.
رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ی بێگانه‌ن، سنوورداشی ئه‌و وڵاته ده‌كرێنه‌وه كه لێوه‌ی هاتوون، واته له توركیا دادگایی ناكرێن.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌ستگیر كراوانه، پیلانیان هه‌بووه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له بری ئه‌وه‌ی له توركیا دادگایی بكرێن، كه‌چی سنوورداش ده‌كرێنه‌وه.
باسنيوز
