لێژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان لەبارەی پرۆژەی چاکسازییەوە کۆدەبنەوە
نازم ھەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ، ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکانی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: "کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو 5/2/2018 لێژنەی یاسای، لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ، لێژنەی پێشمەرگە، لێژنەی نەزاھە و لێژنەی کاروباری پەرلەمان لەبارەی ئەو پڕۆژەی چاکسازییەی کە حکوومەت بۆ پەرلەمانی ناردووە کۆدەبنەوە".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە ھەر ئەم ھەفتەیە پەرلەمانی کوردستانیش لەبارەی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆوە کۆدەبێتەوە، پێشتریش لە پەرلەماندا ڕێککەوتن لەبارەی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆوە کراوە و دەنگیشی پێ دراوە.
باسنیوز
