پۆلیسی سلێمانی: ئەفسەرێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
ئەمڕۆ شەممە 3/2/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، کە وێنەیەکی دەستمان کەوتووە، تێیدا ڕایدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەکان ڕای گەیاندووە: "ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی (دەربەندیخان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھاووڵاتییەک بە ناوی (ر، ا، ح) کە پلەی ملازمی یەکە لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە چەکی جۆری دەمانچە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".
باس لەوەش کراوە، کە دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
باسنیوز
