ئاسایشی گشتی ڕوونكردنەوە دەدات
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2-2-2018 لە بازگەی دێگەڵە، گرژی لە نێوان چەند هاونیشتمانییەک و هێزە ئەمنییەکانی بازگەکە دروست بوو.
تاریق نووری بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "نزیکەی 400 کەس زیاتر هاتنە بازگەی دێگەڵە و دەیانویست بەبێ رێوشوێنی یاسایی و پشکنین داخڵی هەولێر بن".
وەک ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانە خۆبەخش بوون و ویستوویانە لە هەولێرەوە بچنە عەفرین.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێ "ئەو كەسانە رازی نەبوون بەوەی کاری یاسایی خۆمان بکەین و دەیانویست بەشێوەی فەوزەوی داخڵ بن، بۆیە گرژی دروست بوو".
بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر رەتی دەکاتەوە تەقەی راستەوخۆ لەو هاونیشتمانییانە کرابێت و ئەوانەی بریندار بوون برینداری فیشەک بن، دەڵێ "تەقەی هەوایی کراوە بۆ بڵاوەپێکردنیان و کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک تەقەی راستەوخۆ نەکراوە و ئەوانەشی بریندار بوون برینداری فیشەک نین، بەڵکو ئەوان بەردیان گرتووەتە هێزە ئەمنییەکان و ئەوانیش هەر بەو شێوەیە وەڵامیان داونەتەوە و لە هێزەکانی ئاسایشیش بریندار هەن کە بەرد و داریان بەرکەوتووە".
باسنیوز
