ئاماری قوربانییانی 13مین رۆژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە، کە وێنەیەکی نێردراوە، رۆژی پێنجشەممە 2/2/2018 (13مین رۆژی هێرشەکە)، سوپای تورکیا گوندەکانی زەعرە، کۆتانا، قورنە، شەنگیلێ و قەرەکۆڵە، ناوجەی راجۆو جوندرێسەی لە عەفرین، تۆپباران کردووە.
بەهۆی تۆپبارانکردنەوەکەوە، هەروەک سەنتەرەکە رایگەیاندووە، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی دیکە بریندار بووە.
لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
bas news-
