سوپای عێراق فەرمانێک بۆ تەعریبکردنەوەی چوار ناوچەی کوردستان دەردەکات

سوپای عێراق فەرمانێک بۆ تەعریبکردنەوەی چوار ناوچەی کوردستان دەردەکات


سوپای عێراق فەرمانێک بۆ تەعریبکردنەوەی چوار ناوچەی کوردستان دەردەکات و بۆ فیرقەی 5ـی سوپاکەی دەنێرێت.



بەپێی فەرمانەکە، کە وێنەیەکی گەیشتووەتە ( فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی سوپای عێراق داوا لە فیرقەی 5 سوپای عێراقی و پۆلیسی دیالە دەکات کوردانی ناوچەکانی قەرەتەپە، جەلەولا، خانەقین و جەبارە لەسەر زەوییەکانیان دەربکات.



هەروەک لە فەرمانەکەدا هاتووە، ئەو زەوییانە بۆ ئەو کەسانە دەگەڕێندرێنەوە، کە رژێمی بەعس بۆ بەعەرەبکردنی کوردستان، لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق هێنابوونییە ئەو ناوچانە.



دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، کوردانی ئەو ناوچانە گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان و عەرەبەکانی تەعریبیش لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە، گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە عێراق.



دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنەوەی ئەو ناوچانە، سوپا و حکوومەتی عێراق دەستیان بە تەعریبکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی کەرکووک، خانەقین، خورماتوو و مەخموور کردووەتەوە.



ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.


ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە".


ڕۆژی 27/12/2017 جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی ھێزەکانی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕای گەیاند: ”ھۆکاری 16ی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر مام جەلال لە ژیان بووایە، ئەو گرووپەی نێو یەکێتی وەک خیانەتکار سزا دەدا.
bas news-
Top