13 پزیشكی توركیا لەسەر ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەستگیر كران
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی پزیشكانی توركیا، له راگه‌یاندراوێكدا دژایه‌تی خۆیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌ربڕی، داوایان كرد كێشه‌كان به رێگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن نه‌ك شه‌ڕ، حكوومه‌تی توركیا هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و پزیشكانه‌ی ده‌ست پێكرد و تا ئێستە 13یان دەستگیر كراون.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هەینی له ئەنقەرە پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ند پزیشكێك، كه ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و راگه‌یاندراوه كردبوو و داوای راوه‌ستانی شه‌ڕیان ده‌كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئەنقەرە 13 پزیشك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روه‌ها دهستبهسهركردنهكهشیان له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئەنقەرە بووه.
له نێو ئه‌و پزیشكانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، سۆنگول ئاكبایشی تێدایه كه پێشتر راوێژكاری فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بووه.
bas news-
