ساڵی رابردوو لە سلێمانی 54 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک ئەنجام دراوە

 ساڵی رابردوو لە سلێمانی 54 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک ئەنجام دراوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە ساڵی 2017دا، 54 نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک ئەنجام دراوە.



بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری نەشتەرگەرییەکانی چاندنی موخی ئێسکی بڵاو کردووەتەوە، کە لەماوەی ساڵی 2017دا لەناو نەخۆشخانەی شەھید شاسوار، بۆ چاندنی مۆخی ئێسک، 54 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک ئەنجام دراوە و 211 وەرگرتنی نمونەی مۆخ و دانانی cvline بۆ نەخۆشەکان کراوە.



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە لەنیوەی دووەمی ساڵی 2016دا 16 نەشتەرگەری چاندنی مۆخی ئێسک لەھەمان نەخۆشخانە کراوە، واتە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا لە نەخۆشخانەکە 70 نەخۆش کار چاندنی مۆخی ئێسکیان بۆ کراوە، تێچووی ھەر نەشتەرگەرییەکیش بۆ یەک نەخۆش لە دەرەوەی وڵات بڕی 50 ھەزار دۆلار دەکەوێت.
bas news-
Top