نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ مەکتەبی سکرتاریەتی ئافرەتان کۆ بووەوە
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه 1/2/2018، نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كۆ بووه‌وه. كه به یاوه‌ریی ساسان عەونی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی سه‌ردانی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردبوو.
سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه، ساسان عەونی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان تیشكی خسته سه‌ر ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدانی كاره‌ساتی یه‌كی شوبات و شههیدوونی پۆلێك سه‌ركرده و كادری توانا و چالاكی پارتی و گه‌له‌كه‌مان، كه له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێكی پیرۆزی وه‌كو جه‌ژن بقۆزنه‌وه و ئه‌و كاره‌ساته ئه‌نجام بده‌ن و پۆلێك له سه‌ركرده و كادری حزبی و حكوومی شه‌هید بكه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و یاده به‌رز ڕاگیرا.
پاشان كورته‌یه‌كی له كاری ڕێكخراوه‌یی و پیشه‌یی خسته‌ڕوو، ئینجا تیشكی خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر كاراكردنی ئۆرگانه‌كانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به توێژی ئافره‌تان و ئه‌و به‌رنامه و پلانانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت .
دواتر، ته‌ها به‌رواری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵیی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌و سه‌ردانه‌یان ده‌ربڕی .
له به‌شێكی قسه‌كانیدا، ته‌ها به‌رواری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له گرنگیی كاری ڕێكخراوه‌یی ئافره‌تان كرده‌وه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گرنگیدان به توێژی ئافره‌تان و دۆزینه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و توانا و به‌هره و توانستانه‌ی كه له ئافره‌تی كوردستاندا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان سوود له توانا و به‌هره‌كانیان وه‌ربگرێت. چونكه توێژی ئافره‌تان توێژێكی زیندوو و كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگەدا و پێویسته به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه و گونجاو لەگه‌ڵ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری كاره‌كان به‌ڕێوه ببردرێن و گه‌شه‌ی پێ بدرێت .
به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتی كرده‌وه، كه یه‌كیك له ئه‌وله‌ویاتی جێگای گرنگیپێدان و بایه‌خی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی توێژی لاوان و قوتابییان و ئافره‌تان و توانا و به‌هره‌كانی ناو ئه‌و كه‌رته زیندووانەیە و ئه‌مڕۆش ده‌بینرێت كه ئافره‌تی كوردستان له ئۆرگان و داموده‌زگا جیاجیاكانی حزبی و حكوومه‌تی هه‌رێمدا ڕۆڵی به‌رچاوی خۆیان ده‌بینن و كاران و له ڕیزی پێشه‌وه‌ن شان به شانی پیاو و ته‌ئكیدیشی له پشتیوانی و پشتگیریی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان كرده‌وه له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان
پاشان د. ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به تێروته‌سه‌لی باسی له كار و چالاكییه‌كانی یه‌كیتیی ئافره‌تانی كوردستان و ئۆرگانه‌كانی كرد، لەگه‌ڵ ئه‌و میكانیزم و پلان و به‌رنامانه‌ی كه دایانڕشتووه له داهاتوودا كاریان لەسەر بکەن، وێڕای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرا .
kdp-
