لێژنەکەی بەغدا وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی خوێندنی باڵا دەکات
رۆژی پێنجشەممە 1/2/2018، وەزارتی خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندووە، محەمەد عەبد عەتیە سەراج، بریکاری وەزارەتی خوندنی باڵای عێراق سەرۆکایەتیی لێژنەکە دەکات.
دوای گەیشتنیلێژنەکەی عێراق بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، محەمەد عەبد عەتییە سەراج لەگەڵ یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا کۆ بووەتەوە و وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، تاوتوێی ”پتەوکردنی پەیوەندییە زانستییەکان“ی نێوانیان کراوە.
سەرۆکی لێژنەکە رایگەیاندووە، ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا ”هەماهەنگیی تەواو“ لەگەڵ لێژنەکە بکات، ئەوا ”بە زووترین کات“ وردبینی لە لیستی ناوی مووچەخۆرانی وەزارەتەکە تەواو دەکات و دەینێرێتە بەغدا و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا، دەدرێت.
باسنيوز
