ئەردۆغان بڕیارێكی لەبارەی عەفرینەوە دەركرد
حكوومەتی توركیا لە 20_1_2018 ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی بۆ سەر عەفرین دەست پێكرد و ناویشی لێنا ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)، بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاو كراونەتەوە، تاكوو ئێستا سوپای توركیا هیچ پێشڕەوییەكی نەكردووە.
ئەمڕۆ 1_2_2018، رۆژنامەی (یەنی شەفەق)ـی توركی بڵاوی كردووەتەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاری داوە هەر شوێنێك لە عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە داگیر بكرێت، پۆلیسی توركیای لێ جێگیر دەكات.
لە هەواڵەكەدا هاتووە، كە ئەردۆغان بڕیاری داوە، لە ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتوون)داسوپای توركیا هەر گوندێك یان ناوچەیەكی لە دەوروبەری عەفرین داگیر كرد، یاخود عەفرین بە تەواوی كەتە ژێر دەستی توركیا، بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە ئاساییشی ئەو شوێنە، پۆلیسی توركیای لێ جێگیر دەكات.
باسنيوز
