هەدەپە هێشتا نەیتوانیوە جێگیره‌وه‌ی ده‌میرتاش دیاری بكات
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی هه‌ده‌په، له نامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد خۆی بۆ پۆستی هاوسه‌رۆكی كاندید ناكاته‌وه، بۆیه هه‌ده‌په تاوه‌كو ئێستە نه‌یتوانیوه جێگره‌وه بۆ ده‌میرتاش دابنێت و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی (دیوار)ی توركی ئاشكرای كردووه، كه هه‌ده‌په كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی ئافره‌ت (په‌روین بوڵدان) بێت، كه ئێستە ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیایه. به‌ڵام بۆ هاوسه‌رۆكێكی پیاو له جێگه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، له كۆنگره‌دا 2 كه‌س خۆی كاندید ده‌كات، یه‌كه‌میان ئه‌یهان بیلگه‌ن گوته‌بێژی ئێستەی هه‌ده‌په‌یه، دووەمیش ناوی مه‌دحه‌ت سنجار دێت، كه ئێستە ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌یه له‌سه‌ر بازنه‌ی شاری ماردین.
bas news-
