نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ سکرتاریەتیی یەکێتیی لاوان کۆبوویەوە
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ جوارشه‌ممه 31/1/2018 نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه. كه به یاوه‌ری ساسان عەونی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتی سه‌ردانی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردبوو.
سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه ساسان عونی به‌رپرسی ده‌سته‌ی ریكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان له سالوه‌گه‌ڕی شه‌هیدی سه‌ركرده ئیدریس بارزانیدا تیشكی خسته سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانی سه‌ركرده‌ی دیاری گه‌له‌كه‌مان و خه‌مخۆری و كاریزما و رۆلی به‌رچاوی له خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌ماندا له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌رزیدا كه شه‌هیدی سه‌ركرده ئیدریس بارزانی ته‌واوی ژیانی خۆی له پێناویدا دا.
ئاماژه‌شی به رۆڵی شه‌هید ئیدریس بارزانی کرد له یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كۆكردنه‌وه‌ی مالی كورد و نزیكردنه‌وه‌ی هێزولایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌یه‌كه‌وه كاركردن له پێناو سهرفرازیدا .
پاشان كورته‌یه‌كی له كاری رێكخراوه‌یی و پیشه‌یی خسته‌ڕوو ئینجا تیشكی خسته سه‌ر كارووچالاكیهكانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر كاراكردنی ئۆرگانه‌كانیان و گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به توێژی لاوان و ئه‌و به‌رنامه‌و پلانانه‌ی كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاری له سه‌ر ده‌كرێت .
پاشان ته‌ها به‌رواری به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی و نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌و سه‌ردانه‌یان ده‌ربڕی .
له به‌شێكی قسه‌كانیدا ته‌ها به‌رواری به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی له گرنگی كاری رێكخراوه‌یی لاوان كرده‌وه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گرنگیدان به‌و توێژی لاوان ودۆزینه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و توانا‌و به‌هره‌و توانستانه‌ی كه له كه‌رتی خوێندن وپه‌روه‌رده‌و كه‌رته‌كانی تری و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان و كوردستان سوود له توانا‌و به‌هره‌كانیان وه‌ربگرێت . چونكه توێژی لاوان توێژێكی زیندوو و كاریگه‌رن له كۆمه‌ڵگه‌و پێویسته به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌وه گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری كاره‌كان بهڕیوهببردرێن و گه‌شه‌ی پێبدرێت .
به‌رپرسی نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی دووپاتیكرده‌وه كه یه‌كیك له ئه‌وله‌ویات و جێگای گرینگی دان و بایه‌خی جه‌نابی جێگری سه‌رۆكی پارتی، توێژی لاوان و قوتابیان و ئافره‌تانه و توانا و به‌هره‌كانی ناو ئه‌و كه‌رته زیندووه‌ن . ته‌ئكیدیشی له پشتیوانی و پشتگیری یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كرده‌وه له پێناو سه‌رخستنی به‌رنامه و پرۆژه‌كانیان
پاشان ته‌یموور عەبدال سكرتێری یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان به تیرووتهسهلی باسی له كار‌و و چالاكیه‌كانی یه‌كیتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و ئۆرگانه‌كانی كرد له گه‌ڵ ئه‌و میكانزم و پلان و به‌رنامانه‌ی كه دایانڕشتووه بۆ كاركردن له سه‌ری له داهاتوودا .
kdp-
