ھاتوچۆی ھەولێر خاوەنی ئۆتۆمبێلە تۆمارنەکراوەکان ئاگادار دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 31/1/2018، ڕاید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "سەرجەم ھاووڵاتییان وخاوەن ئۆتۆمبێلەکانی شاری ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە ماوەی تۆمارکردن بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ماوەی دوو مانگەکەیان بەسەر چووە و تۆمارنەکراون، کە ڕەزامەندیی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی گشتیی ھەریمی کوردستان وەرگیرا بۆ درێژکردنەوەی ماوەکەیان تا ڕۆژی 5/2/2018".
ھاتوچۆی ھەولێر داوا لەھاووڵاتییان دەکات، کە بۆ ئەوەی تووشی سزادان نەبنەوە، "لەم چەند ڕۆژە سەردانی ھاتوچۆی ھەولیر بکەن وە ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، کە ئەمە دوایین درێژکردنەوەیە و لەدوای ئەوە، تووشی سزای دارایی دەبنەوە".
باسنيوز
