هەڵمەتێکی جیهانی لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین رادەگەیەندرێت

 هەڵمەتێکی جیهانی لە دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین رادەگەیەندرێت
هەڵمەتێکی جیهانی لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لە دژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، رادەگەیەندرێت.

هەڵمەتەکە لەڕێی هاشتاگی (#StopAfrinGenocid) لەڕێی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر و فەیسبووک) راگەیەندراوە.

لەو هەڵمەتەدا، داوا دەکرێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین.

بەپێی دوایین ئامارە بڵاو کراوەکان، تا ئێستا بەهۆی ئەو هێرشەوە، زیاتر لە 220 هاووڵاتیی مەدەنی لە شاری عەفرین بوونەتە قوربانی.

لە رۆژی 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.










باسنيوز
Top