لە چەمچەماڵ ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

 لە چەمچەماڵ ئافرەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
لە شارەدێی (قادر کەرەم)ی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئافرەتێکی تەمەن 36 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

ئەیوب حەمەغەریب، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 30/1/2018، لە شارەدێی (قادر کەرەم)ەوە تەرمی ئافرەتێکی تەمەن 36 ساڵ ھێنرایە نەخۆشخانەی گشتیی شەھید پێشڕەو، کە بە گوتەی کەسوکارەکەی خۆی کوشتبوو".

باسی لەوەش کرد، کە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر، تەرمی ئافرەتەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە.










باسنيوز
Top